ژینگه
ژینگه
دیزاینی خانوویەک دژی ئاگری دارستانەکانە
SNN: 

وشکەساڵی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ھەڕەشەیەکی بەردەوامت بۆ ھەسارەکەمان و دەبنە ھۆی ھەڵایسانی ئاگری دارستانەکان کەھەرەشە بۆ سەر ژیانی زۆربەمان دروست دەکات .
لەساڵی ٢٠١٨ دا ویلایەتی کالیفۆرنیا رووبەرووی زۆرێک لەئاگرکەوتنەەوە بوو ئێستاش بنیاتنانی خانویەک کەدژی ئاگر و سوتان بێت بۆتە شتێکی گرنگ و پێویست.
لەوبارەیەوە "رۆی رایت" بەرێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی پەیمانگەی دڵنیایی لەپاراساتنی ماڵ و کۆمپانیاکان رایگەیاند ئاگری دارستانەکان لە ٢٠١٨ دا زیانێکی زۆری گەیاند بەماڵ و مرۆڤ و پێداویستییەکان سەرباری کاریگەرییەکانی کەشوھەوا لەئەمریکادا بۆیە ئەم بیرۆکەیە گرنگە.
خانوە نوێیەکە بەچینێک رووپۆشکراوە لەچیمەنتۆی لیفی کەکەمتر دەسوتێ، پەنجەرەی دەبڵ جام و دەرگای ریشاڵی شوشەیی بەکاردێت و بەشەکانی تر لەکانزا دروست دەکرێ، بەم جۆرە خانوە زیرەکەکان دەبنە رێگایەکی خێرا و کاریگەر بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسی ئاگرکەوتنەوە.

2 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 3:16PM
452
بابه‌تی زیاتر