ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سۆدا و بێرگەر پێکەوە مەخۆن
SNN: 

گومانی تێدا نیە کەبیستوتە خواردنەوەی گیراوە کاربۆنیە دەوڵەمەندەکان بەشەکر کێش زیاد دەکەن، و خواردنی پرۆتینیش ھاندەری تێربون و رێکخستنی حەزی خواردنە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ خواردنەوەی ئەو گیراوانەی ھاوشێوەی کۆلا لەگەڵ سەندویچی بێرگەردا کەدەوڵەمەندە بەپرۆتین ھەڵەیە و دەەبێتە ھۆی لاوازکردنی سوتاندنی کالۆری و چەوری و بەخێراییی حەزت بۆ خواردن دروست دەکاتەوە.
بەپێی دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە کەلەگۆڤاری "جۆرنال بی ئین سی نیوتریشن" بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتوە ھەرچەندێک رێژەی شەکر لەخواردندا زیاد بێ ھێندە کەمتر لەش دەتوانێ چەوری بسوتێنێت و حەزی کەسەکە بۆ دووبارە نان خواردن بەشێوەیەکی خێراتر بووە. 
ئەم بابەتە تەنیا بێرگەر ناگرێتەوە بەڵکو ئەگەر ژەمێک نانی بەیانیت خوارد کەھێلکە و پاقلەی تێدا بوو لەگەڵ شەربەتی دەوڵەمەند بەشەکر دەبینیت حەزت بۆ خواردن گەورەترە و خێراترە ئەگەر ئەو ژەمە لەگەڵ قاوە یان چا بخۆیتەوە. 

4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 1:44PM
1541
بابه‌تی زیاتر