لەکوردستانەوە
دیواربەندی عومەری خاوەر دانرا
SNN: کۆسار مەحمود

لەیادی ٣١ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، دیواربەندێک بۆ عومەری خاوەر لەیەکێک لەشەقامەکانی ھەڵەبجە دادەنرێت و پەیکەر تاشەکەش دەڵێت لەھەرشوێنێک بۆمبێک کەوتبێت پەیکەرێکی لێدروستدەکرێت.

gellerytitle

بەختیار ھەڵەبجەیی پەیکەرتاش و خاوەن پڕۆژەی ( لێرە بۆمبێک کەوت) بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەکەمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وھونەری ھەڵەبجە ئەنجامداوە کە دەچنە چوارچێوەی بەرنامەکانی تایبەت بە یادی ٣١ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە،

gellerytitle

ئامانج لە پڕۆژەکەشمان لە بیرنەکردنی شوێنی ئەو بۆمبانەیە کە لەکاتی کیمیابارانەکە لە ھەڵەبجە دران و بە ھەزاران ھاوڵاتی شەھید و بریندار بوون.

gellerytitle

وتیشی : ، ئەمڕۆ پەیکەری عومەری خاوەرمان لە شوێنی ئەو بۆمبە کیمیاییە دانا کە لەگەڕەکی ( مەرزەبۆتۆ) کەوتە خوارەوە ، پەردەمان لەسەری لادا و پێشتریش پەیکەرێکی ترمان لەیەکێکی تر لەگەڕەکەکان داناوە.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : پرۆژەکەمان بەردەوامی ھەیە و سەرجەم ئەو کۆڵان و جێگایانەی بۆمبی کیمیاییان تیادا کەوتووەتە خوارەوە کە ژمارەیان ۲٤ بۆمبی کیمیاییە ، پەیکەری لێدروست دەکەین بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 7:09PM
754
بابه‌تی زیاتر