لەکوردستانەوە
بەوێنە: مۆزەخانەیەک بۆ کەرەستە جەنگیەکان لەھەڵەبجە
SNN: کۆسار مەحمود

لەمۆنۆمێنتی ھەڵەبجە بەشێکی تایبەت بە کەرەستە جەنگیەکان دەکرێتەوە و ئەو ئامێرانەی ڕۆژانێک مایەی ماڵوێرانی بون، ئیستا بە حەپس کراوی لەوێ دانراون.

gellerytitle

سەرخێڵ غەفار بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند : ماوەیەکی زۆرە پڕۆژە و پلان بۆ کردنەوەی مۆنۆمێنتێک تایبەت بە ھەڵگرتن و پاراستنی کەلوپەل و کەرەستەجەنگیەکان دانراوە و بەتایبەت ئەو کەرەستە جەنگیانەی لەتاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا بەکار ھاتون.

gellerytitle

وتیشی : لەئێستادا بەشێک لەو کەرەستەو ئامێرە جەنگیانە لەحەوشەی مۆنۆمێنتەکە ھەن و داوا لەسەرجەم ھاوڵاتیانی کوردستان بەگشتی و ھەڵەبجە بەتایبەت دەکەین ، ھەرکەس ئەرشیف و بەڵگەو دۆکیۆمێنت یان ھەر کەرەستەیەکی جەنگی بەجێماو لایەتی ، بۆئەوەی لەلەناوچون بیپارێزین، بیھێنێت بۆمان و لەمۆزەخانەکە دایبنێین.

gellerytitle

لەئێستادا لە مۆزەخانەی کەرەستە جەنگیەکان ، فڕۆکەو دەبابە و زۆرێک ئامێری تری جەنگی بونی ھەیە و ڕۆژانە ھاوڵاتیان سەردانی دەکەن و لەنزیکەوە دەیبینن ، بە ڕامان لەو کەرەستانە ساتێک دەچنەوە ڕابردووی پڕ ئازاری شارەکە.

gellerytitle

گرنگی مۆزەخانەکە لەھەڵەبجەدا بۆ ئەوەیە کاتێک وەفدێک یان میوانێکی دەرەوە ، دێتە شارەکە ،مۆزەخانەکە دەبینێت قورسی و گەورەیی کارەساتەکانی بۆ دەر ئەکەوێت کەبەسەر ھەڵەبجەدا ھاتوە ، جگە لەوەش نەوەی نوێش لەڕێگەی بینینی ئەمانەوە بەڕووداوە مێژوییەکان ئاشنا دەبن.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 7:35PM
531
بابه‌تی زیاتر