لەکوردستانەوە
کەلوپەلی بەجێماوی شەھیدانی ھەڵەبجە کۆدەکرێنەوە
SNN: کۆسار مەحمود

لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە یەکێک لەکەسوکاری شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ، سەرجەم ئەو کەلوپەلانە کۆدەکاتەوە کە لەشەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەجێماون و مۆزەخانەیەکی تایبەتیان بۆ دەکاتەوە داوایەکیش ئاراستەی کەسوکاری شەھیدان دەکات.

gellerytitle

محەمەد حەمە سەعید ، یەکێکە لە کەسوکاری شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجەو شایەتحاڵی ڕوداوەکەیە ، دایکی لەبۆردومانی ساڵی ۱۹٨۷ لەخورماڵ شەھید دەبێت و خاوەنی شەش شەھیدی تر و خوشکێکی ونبووە ، لەئێستادا فەرمانبەرە لەمۆنۆمێنتی ھەڵەبجەو ڕۆژانە چیرۆکی ئازارەکان بۆ میوانان دەگێڕێتەوە.

gellerytitle

gellerytitle

محەمەد حەمە سەعید بەSNNی ڕاگەیاند : دەمەوێت کارێک بکەم بۆ دەوڵەمەندکردنی کەیسی تاوانی کیمیابارانی شارەکە ، تا ئێستا لەچەند بوارێکی نوسین و بەدۆکیۆمنێتکردن ئیشم کردووە.

gellerytitle

gellerytitle

وتیشی : ھەوڵم داوە کەلوپەلی بەجێماوی کیمیابارانی ھەڵەبجە کۆبکەمەو بەچەند ڕێگەیەک کارم کردوە ، ھەرچەندە کارەکە درەنگ دەستی پێکرد بەڵام گرنگی و بایەخی زۆری ھەیە.

gellerytitle

gellerytitle

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : چەندین کەلوپەلی بەجێماوی شەھیدانم کۆکردوەتەوە بەھاوکاری کەسوکاریان وەک ( جلوبەرگ و بێشکە و ملوانگەو قاپ و مەنجەڵ و فڵچەی ڕیش تاشین و عەتر و قەڵەم ، زۆر شتی تر).

gellerytitle

محەمەد حەمە سەعید ئەوەشی وت: تاکەشتێک کەبەڕاستی بۆنی شەھیدانی لێبێت ئەم کەلوپەلانەیە و سەرەتا لەماڵەوە ھەڵم گرتن لەژورێکدا ، بەڵام لەئێستادا مۆزەخانەیەکم بۆ کردونەتەوە لەمۆنۆمێنتی ھەڵەبجەدا، داواش لەکەسوکاری شەھیدان ئەکەم ، ھەرکەس شتێکی شەھیدێکی ھەڵگرتوە بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی مۆزەخانەکە بیگەیەنێتە دەستم.

gellerytitle

gellerytitle

یادگاری شەھیدان لە کەرەستەیەکی کەسیەوە کراون بە موڵکی گشتی و ڕۆژانە نیشانی میوانان دەدرێن و کارەساتەکەیان بۆ باسدەکرێت کەلەپشت ھەر کەرەستەیەکیش چیرۆکێکی ڕاستی ئازار بەخش ھەیە.

gellerytitle

gellerytitle

یەکێک لە کەرەستەکان شوشە عەترێکە، کە یەکێک لەبرای شەھیدەکان بەناوی بورھان بۆ شیرینی خوشکی دەھێنێتەوە ، بورھان گەڵابەی پێیە ، باری گواستوەتەوە ، بۆ عەمارە بەزۆرە ملێ لەکاتی گەڕاوەنەوەی دیاری عەتری بۆ خوشکەکەی ھێناوەتەوە ، پاش گەیشتنەوەی یەک دوو ڕۆژێک پێکەوە دەبن و کارەساتەکە ڕوو ئەیات ، لەوکاتەوە عەترەکە ھەڵگیراوەو تا ئێستاش بۆنی تێدا ماوەو ئێمەش لەمۆزەخانەکە دامانناوە .

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 7:59PM
611
بابه‌تی زیاتر