ژینگه
ژینگه
لەبەفرەوە کارەبا بەرھەم دێت
SNN: 

زانایان رێگایەکیان ئاشکراکرد بۆ بەدەستھێنانی ووزەی کارەبایی لەبەفرەوە. 
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا UCLA توانیان بۆ یەکەمین جار لەبەفرەوە ووزە بەرھەم بھێنن لەرێی ئامێرێکەوە کەبە جێنرەیتەری ووزەی نانۆیی پشت بەستوو بەبەفر ناسراوە Snow TENG کەپشت بەکارلێکی کیمیایی دەبەستێ لەسەر بنەمای بەرھەمھێنانی کارەبای جێگیر لەپێناو بەرھەمھێنانی ووزەدا. 
ریچارد کانیر مامۆستای کیمیای زیندەگی و ئەندامی پەیمانگەی نانۆ سستم لە UCLA رایگەیاند کارەبا بەرھەم دەھێنین لەکارلێکی مادەیەکەوە کەئەلکترۆن وەردەگرێ، لێرەدا کاتێ بەفری بارگاوی موجەب دەبارێ و دەکەوێتە سەر چینی سیلیکۆن بارگەی سالبی ھەیە بەم جۆرە وەک کاردانەوە کارەبا دروست دەکات.
بۆ ئەوەش دەکرێ ئامێرێک بخرێتە نێو خانەکانی کۆکەرەوەی ووزەی خۆرەوە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ووزەیە.

مانگ پێشتر - Apr 18 2019 9:59AM
28723
بابه‌تی زیاتر