ژینگه
ژینگه
بۆچی ھەورەتریشقە دووجار لێ دەدات
SNN: 

ھەورە تریشقە دو جار لەیەک شوێن دەدات ئەمەش زانایان دواجار روونکردنەوەی پێویستیان بۆ دۆزییەوە. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی، شارەزایانی ھۆڵەندا تلسکۆپێکی بێ وایەری نوێیان بەکارھێنا کەبە LOFAR ناسراوە بۆ پشکنینی لێدانەکانی ھەورە تریشقە. 
توێژەران بۆیان دەرکەوت بارگە کارەباییەکان کەلەیەکەم لێداندا دانەبەزیوە کۆدەبێتەوە و لەدووەمین جاردا لێی دەداتەوە. 
دووەمین ھەورە تریشقە کاتێ روودەدات کەگیرەرە بەھێزەکانی ھەوا، کارەبای ئارامگرتوو لەنێو ھەورەکان بەرھەم دەھێنن و لەوێشەوە زریان و گەردەلول و بارانی چڕی لێ دەکەوێتەوە.

مانگ پێشتر - Apr 18 2019 10:37AM
29804
بابه‌تی زیاتر