ژینگه
ژینگه
ھەڕەشەی لەناوچوونی لێ دەکرێت لەسروشتدا
SNN: 

شارەزایان ھۆشداری دەدەن لەوەی بۆق لەھەموو جیھاندا ڕووبەرووی کۆمەڵێک ھۆکاری نەخۆشی دەبێتەوە کەھەڕەشەیە بۆ لەناوچونی گروپی بونەوەرە وشکایی و ئاوییەکان.
رۆژنامەی گاردیانزی بریتانی بڵاویکردۆتەوە کەئەم ھۆشدارییە لەسەر زاری ژمارەیەک لەشارەزایانی زانستی ئاژەڵییەوە ھاتوە کەئەم ھەفتەیە لەلەندەن کۆدەبنەوە بۆ دانانی پلانێکی بەپەلە بۆ رزگارکردنی ئەم بونەوەرانە کەھەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە. 
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر "ترینت جارنەر" لەدەستەی گشتی زانستی ئاژەڵی لەلەندەن رایگەیاند کەئەم جۆرە ئاژەڵانە رووبەرووی قەیرانێکی نوێ دەبنەوە بەھۆی نەخۆشییەوە ئەمەش وادەکات پێویست بێت ستراتیژی پێویست دابنێین بۆ پاراستنی. 
رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە کەزانایان تێبینی ئەوەیان کردوە کەبەر لە ٣٠ ساڵ نەخۆشیەکی کەڕوو بڵاوبۆتەوە و بۆتە ھۆی لەناوچونی زیاتر لە ١٠٠ جۆر لەسەر ھەسارەی زەویی لەنێویاندا بۆقی ئاڵتونی لەکۆستاریکا و بۆقی باشوری لەئوسترالیا و جۆرێکی تریش لەئیکوادۆر بۆیە پێویستە پلانی پێشوەخت بگیرێتە بەر بۆ رێگری لەلەناوچونیان لەسروشتدا.

مانگ پێشتر - Apr 22 2019 11:51AM
28353
بابه‌تی زیاتر