ژینگه
ژینگه
خۆڵی ئەفریقا بەڕەشەبا گەیشتە ئەوروپا
SNN: 

بەھۆی ئەو با بەھێزەی ناوچەکانی بیابانی گەورەی ناوەراستی ئەفریقای گرتەوە بووە ھۆی گەیاندنی خۆڵی ئەفریقا بۆ وڵاتانی ئەوروپا. 
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی روانگەی ئەوروپا کەرۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە ژمارەیەک لەوانەی ئۆتۆمبیلەکانیان لەدەرەوە جێھێشتبوو لەبریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا توشی سەرسامی بوون کەچینێک تۆز لەسەر ئۆتۆمبیلەکانیان کۆبۆوە.
شارەزایان دەڵێن کارلێکی لەھەوادا وادەکات ئەو ھەوا بەھێزە چینێک لەخۆڵ و رمڵ لەئەفریقاوە بھێنێت.
پێدەچێت خۆڵی بیابانی گەورە بگاتە وڵاتانی ئەسکەندەنافیا. 
بەپێی ھەڵسەنگاندنەکان بوونی ئەو رێژەیە لەتەپوتۆز لەنێو ھەوادا لەفەرەنسا دەگاتە ٣٠٠ میلیگرام کەھێندەی بارستایی دراوێکی کانزاییە. 
دەستەی کەشناسی بریتانی رایگەیاندووە کەئەم دیاردەیە بابەتێکی ئاساییە و ساڵانە چەندین جار روودەدات.

مانگ پێشتر - Apr 24 2019 8:52PM
28473
بابه‌تی زیاتر