ژینگه
ژینگه
سودێکی تری دایبی بەکارھاتووی منداڵ دۆزرایەوە
SNN: 

ژمارەیەک لە ئەندازیاران لەئیتاڵیا پێشنیازیان کرد کەسود لەدایبی بەکارھاتوی منداڵ بکرێت بۆ سەرلەنوێ بەکارھێنانەوە بۆ بەرھەمھێنی ژمارەیەک مادەی پلاستیکی لەجیاتی فرێدانی لەتەنەکەی خۆڵدا. 
ئەندازیارەکان دەڵێن ئەو پاشماوە بەکارھاتووانە کەفرێ دەدرێت و ساڵانە ژمارەیان دەگاتە  ١٨٧ ملیار دانە. 
لەوبارەیەوە وێبسایتی BBC لەزاری دەیڤید شکۆمان شیکاری بواری زانستی یەوە بڵاویکردەوە دووبارە ریسایکڵکردنی دایبیە بەکارھاتوەکان بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت و سەرەتا بۆنەکەی ناھێڵرێت بەوەی بخرێتە بەر گەرمایەکی زۆر دواتر مادەکانی تری وەردەگیرێ و لەت دەکرێ و دەخرێتە فڕنەوە بۆ ووشککردنەوە و لەناوبردنی بەکتریاکانی و بەو جۆرە ئامادە دەبێ بۆ ریسایکل.
بەپێی وتەکانی شۆکمان، دایبیەکان مادەی سیللۆزیان تێدایە کەدەیگۆڕێ بۆ کاغەز و بەکاردێ لەپیشەسازی مادە پلاستیکییەکاندا وەک سەری دەبەی پلاستیکی.

مانگ پێشتر - Apr 25 2019 1:40PM
31435
بابه‌تی زیاتر