کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کاریگەری خراپی تەکنەلۆژیا لەسەر پەیوەندیتان ناھێڵێت
SNN: 

ھەمووان وێنایەکی نمونەییمان ھەیە لەبارەی پەیوەندیی ھاوسەرێتی و رۆمانسیەت و خۆشەویستییەوە لەگەڵ ھۆکاری تری بەشدار لەپەیوەندییەکەدا کەبوار دەدات بەھاوسەران بۆ رووبەرووبونەوەی سەختیەکان و پاراستن لەتوشبون بەکێشە. 
بەڵام تەکنەلۆژیا بۆتە رێگر و گرفتی دروست کردوە، ھەر بۆ ئەو مەبەستە وێبسایتی "فاشن بینز" پێنج نھێنی خستۆتەروو کەپێویستە مرۆڤ بیزانێت بۆ پاراستنی ھاوسەرێتی لەم سەردەمەدا: 
١. داخستنی مۆبایل لەکاتی نان خواردنی ئێوارەدا: ئەمەش شارەزایانی بواری پەیوەندیی ھاوسەرێتی رێنمایی دەدەن بەپێویستی خۆبەدوورگرتن لەمۆبایل و شاشەکان و تابلێت، لەکاتی نانخواردن لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا تا کاتێکی خۆش بەبێ رێگر بەرنە سەر.
٢. خۆت بەدووربگرە لەپەیوەندیی لەگەڵ کەسانی تری رەگەزی بەرامبەردا و مەھێڵە پەیوەندییەکە سنور ببەزێنێت. 
٣. خۆت بەدوور بگرە لەسەرقاڵ بوون بەمۆبایل و کۆمپیوتەرەوە و تا لەھاوسەر و خۆشەویستەکەت بەدور نەبیت. 
٤. بەکارھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیی ھاوسەرێتی یان بۆ راوێژ و چارەسەری گرفتەکان. 
٥. کورتە نامەکان: رەنگە پیاو کاتێکی زۆر بەسەربەرێت لەکارکردن دور لەھاوسەر وخێزانەکەی، بۆیە باشترە سود لەکورتە نامە ببینێت بۆ ناردنی بۆ ھاوسەرەکەی و گوزارشت بکات لەخۆشەویستی وبیرکردنی.

4 مانگ پێشتر - Apr 29 2019 11:41AM
1095
بابه‌تی زیاتر