ترافیک
ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی نوێ باترییەکەی دەگۆڕێت
SNN: 

کۆمپانیای ACM بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبیلی نوێی کارەبایی City قەبارە بچوکی راگەیاند کەباترییەکی تێدایە کەتوانای گۆڕینی ھەیە. 
کۆمپانیا ئەڵمانییەکە رایگەیاندووە کەئۆتۆمبیلە نوێیەکە سێ کوشنی ھەیە و درێژی ٣.٣٠ مەتر و پانی ١.٦٦ مەترە و کێشی ٦٥٠ کیلۆگرامە و پەیکەری لەئەلەمنیۆم و شانەی ریشاڵی دروست کراوە.
ئۆتۆمبیلەکە بەبزوێنەرێکی کارەبایی ١٥ کیلۆوات کاردەکات و بەخێرایی ٩٠ کیلۆمەتر لەسەعاتدا بەوپەڕی خێرایی دەڕوات و باترییەکانی بەرگەی ١٦ کیلۆوات بۆ سەعات و ١٦٠ کیلۆمەتر دەگرێت. 
باترییەکان لەشوێنێکدا دانراوە کەئاسان دەردەھێنرێ و دەگۆڕێ و دەکرێ دەربھێنرێ بۆ شەحنکردنەوە.

3 هەفتە پێشتر - Apr 29 2019 2:23PM
676
بابه‌تی زیاتر