ترافیک
بۆچی دەبێ ئۆتۆمبیل بکوژێنیتەوە لەکاتی تێکردنی سوتەمەنیدا
SNN: 

زۆرێک دەپرسن لەبارەی ھۆکاری کوژاندنەوەی ئۆتۆمبیل لەکاتی سوتەمەنی تێکردندا یاخود دەڵێن ئایا پێویستە یان نا، وەڵامەکەشی ئەوەیە بەڵێ پێویستە چونکە جێھێشتنی مەکینەی ئۆتۆمبیل بەداگیرساوی توشی کارەساتت دەکات و خۆت و چواردەورەت زیانی پێ دەگات، لەنێو ھەندێ لەبانزینخانەکانیشدا دەبینیت نوسراوە ئۆتۆمبیلەکەت بکوژێنەرەوە ئەوکات بەنزینی تێ بکە. 
چونکە زۆربەی رووداوەکان بەھۆی دزەکردنی سوتەمەنی و ھەڵمی سوتەمەنییەوە دروست دەبێت بەوپێیەی قورسترە لەھەوادا و دێتە سەر زەویی ئەگەر شەپۆلێکی ھەوایی ھەبوو ئەوا ھەر بریسکەیەک بەھۆی دزەکردنی کارەبایی بەھۆی دینەمۆ یان سوڕی کارەبایی و ئەلکترۆنییەوە لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا دەبێتە ھۆی داگیرسانی ئەو ھەڵمە و رودانی کارەسات لەنێو بانزینخانەکەدا بۆیە بۆ خۆپاراستن لەم گرفتە باشترە ئۆتۆمبیل بکوژێنیتەوە ئەوکات بەنزینی تێ بکەیت و سەلامەتی خۆت و چواردەورەت بپارێزیت. 

3 هەفتە پێشتر - Apr 30 2019 3:16PM
911
بابه‌تی زیاتر