ترافیک
مۆدیلێکی نوێی نیسان Qashqai ئاشکراکرا
SNN: 

کۆمپانیای نیسان مۆدیلێکی نوێی N-Way ئۆتۆمبیلی Qashqai  ئاشکراکرد کەلەجۆری SUV ە. 
کۆمپانیا ژاپۆنییەکە ئاشکرایکردوە کەمۆدیلە نوێیەکە تایبەتمەندیی Acentaی ھەیە کەشێوازی تەبریدی دەبڵ و گورزەی سستمی شۆفێری یارمەتیدەر و زەنگی ئۆتۆمبیلی پێشەوە و دواوەی ھەیە لەگەڵ سستمی ناسینەوەی پیادە، سستمی ھێشتنەوە لەنێو ھێڵی رێگا و سستمی روناکی و سستمی ناسینەوەی ترافیک لایت. 

مۆدیلە نوێیەکە سستمی جی پی ئێس و سەقفی پانۆراما و سستمی گەرمی پێشەوە و گەرمی جامی ھەیە. 
لەبارەی سستمی پاڵنانەکەوە، ئۆتۆمبیلەکەی نیسان کۆمەڵێک بزوێنەری بەنزین و گازی ھەیە و ھێزی ١١٥ ئەسپ بۆ ١٦٠ ئەسپە و گێڕیی ئۆتۆماتیکییە و ٧ خێراییە. 

4 مانگ پێشتر - Apr 30 2019 8:47PM
1590
بابه‌تی زیاتر