ژینگه
ژینگه
چارەنوسی مارە ٣ چاوەکە ئاشکرابوو
SNN: 

ژمارەیەک لەپاسەوانی دارستانەکان لەشارۆچکەی ھامتی دو ی دوورە دەست سەر بەویلایتی نۆرسرن تیریتۆری لەباکوری ئوسترالیا مارێکیان دۆزییەوە کە سێ چاوی ھەبوو. 
بەرێوەبەرایەتی پارک و ژیانی کێوی لەبەیانێکیدا رایگەیاند ئەو مارە تەمەنی کورت بوە و لەدووری ٤٠ کیلۆمەتر لەباشوری داروینی پایتەختی ئەو ویلایەتە دۆزراوەتەوە. 
ئەو مارە کەبە "مۆنتی بایسۆن" ناسراوە دوای چەند ھەفتەیەک لەدۆزینەوەی لەناوچوە. 
ئەم جۆرە مارە سەرباری دوو چاوە ئاساییەکەی، بەوە دەناسرێتەوە کەشێوەی کاسەسەری نارێک بووە و چاوێکی زیادەی ھەبووە لەناوەراستی سەریدا دەرکەوتوە. 
شارەزایانیش دەڵێن ئەم چاوە شتێکی ئاساییە چونکە ھەندێ لەخشۆکەکان شتی لەم جۆرەیان تێ دەردەکەوێت. 

3 هەفتە پێشتر - May 4 2019 12:17PM
2948
بابه‌تی زیاتر