کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
رەمەزان دەرفەتێکی ئاڵتونی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی
SNN: 

بارودۆخی رەمەزانی کاریگەرییەکی گەورەی ھەیە لەسەر ھاوسەران و باشترکردنی ژیانی ھاوسەرێتی لەزۆرێک لەلایەنەکانەوە وەک ھاوبەشی و بەشداریی بنیاتنەرانە، و زیادبوونی خۆشەویستی و میھرەبانی لەنێوانیاندا، بۆیە دەبێ ھەردولا سود لەو مانگە ببینن بۆ باشترکردنی ژیانی ھاوسەرێتی. 
بەم جۆرە: 
وەلانانی ناکۆکییەکان: 
لەرەمەزاندا دەبێ ھەردولای پەیوەندی ھاوسەرێتی ناکۆکیەکان وەلابنێن و ھەوڵی بەھێزکردنی پەیوەندیی و لێکتێگەیشتن بدەن تا ئەم مانگە پیرۆزە بەگرفت و کێشە نەڕوات و سودی لێ ببینرێت بەکاریگەرییە ناوازەکانی لەسەر دڵ و دەروون. 
ھاندانی بەردەوامی و بەشداریکردن: 
دەبێ ھاوسەران پەیوەندیی نێوانیان بەھێزتر بکەن و پێکەوە بچنە ئامادەکردنی خوانی بەربانگ و چونە دەرەوە و نان خواردن پێکەوە لەگەڵ زیادبونی پەیوەندیی ھاوسەرێتی بۆ بەھێزکردنی خۆشەویستییان. 
کۆبوونەوە لەسەر یەک خوان: 
کۆبوونەوەی ھاوسەران و منداڵ لەسەر یەک خوان لەرەمەزاندا و لەیەک کاتدا لەبەربانگ یان پارشێو ھێندەی تر ھەست و سۆزی گەرم لەمانگەکە و دواتر پێکەوەبوون زیاتر دەکات. 
خواپەرستی و نزاکردن و نوێژکردن پێکەوە: 
ھیچ شتێک ھێندەی کۆبوونەوەی ھاوسەران گرنگ نیە پێکەوە بۆ نزاکردن و خواپەرستی و نوێژکردن و ئەداکردنی فەرزەکان وەک نوێژی بەکۆمەڵ و دیاریکردنی کاتێک بۆ قورئان خوێندن و ھەستانی شەوانە و چەندینی تر. 
دواجار پێویستە ھاوسەران ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە کەھاتنی رەمەزانە لەسودوەرگرتن لەپیرۆزیی و چاکەکانیدا.

4 مانگ پێشتر - May 5 2019 10:35AM
1398
بابه‌تی زیاتر