زانست
زانست
بەبەرھەمێکی نوێ بازاڕەکان بۆ خۆی مسۆگەر دەکات
SNN: 

وێبسایتەکانی تایبەتمەند بەکاروباری تەکنەلۆژیا بڵاویانکردۆتەوە کەکۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە بەبەرھەمھێنانی مۆبایلێکی نوێ و پێشکەوتوو بازاری مۆبایل بۆ خۆی قۆرغ بکات. 
بەپێی ئەو زانیارییانە مۆبایلە نوێیەکە بەناوی XR٢ ئاشکرادەکرێت کەکامێرایەکی دەبڵی ھەیە و شاراوەیە و تایبەتمەندیی نزیککردنەوە و جێگیرکردنی ئۆتۆماتیکی ھەیە و دەتوانێ مامەڵە بکات لەگەڵ تەکنیکی جیھانی ئەندێشەییدا.
ئەوەی ئەم مۆبایلە جیادەکاتەوە ئەوەیە کەتەکنیکی پەنجەمۆر دەگەرێنێتەوە بۆ نێو مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەمەش لەنێو شاشەکەیدا جێگیر دەکرێت.
بڕیارە ئەم مۆبایلە نوێیە تایبەتمەندی بارگاویکردنی خێرای ھەبێ لەگەڵ پرۆسێسەری جۆری A١٢ و رامی ٦ گێگابایت و پۆرتی USB-C . 
بڕیارە ئەم مۆبایلە مانگی سێپتەمبەری ئایندە بەنرخی ٧٠٠ دۆلار بکەوێتە بازاڕەوە.

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - May 8 2019 10:08AM
6619
بابه‌تی زیاتر