ترافیک
مرسیدس X-Classی نوێ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای مرسیدس بێنز ئۆتۆمبیلی نوێی Edition ١ ی ئۆتۆمبیلی X-Class پیک ئابی ئاشکراکرد کەچەندین تایبەتمەندی و ئێکسسواری تری ھەیە. 
ئەمە مۆدیلە بەرەنگی رەش و سپی و خۆڵەمێشی بەردەستە و عەتەری رەش و لۆگۆی کۆمپانیاکەش رەشە بەھەمان شێوەی دەسکی دەرگا و سندوق و توڵی سەقفەکەی. 
ئەم ئۆتۆمبیلە گرانبەھای روپۆشێکی نوێی ھەیە بۆ سندوقی دواوە و عەرزییەکەشی کرۆمە و کوشنی چەرم و گەرمکەرەوەیە و شوشەی دواوەی پارێزراوە.
ئەم پیک ئابە پشت بەبزوێنەری ٣.٠ لیتر و شەش سلندەر و ھێزی ٢٥٤ ئەسپ و گوڕی ٥٥٠ نیوتن مەتر دەبەستێت و بەسستمێکی فۆر ویل درایڤ بەستراوەتەوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

4 مانگ پێشتر - May 8 2019 10:45AM
731
بابه‌تی زیاتر