ژینگه
ژینگه
تەکنیکێک دوانۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆ بەرد
SNN: 

بەبەکارھێنانی تەکنیکێکی نوێ زانایان سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا لەگۆڕینی دوانۆکسیدی کاربۆن کەبەمەترسیدارترین غازی جیھان دادەنرێت ، بۆ بەردی کانزایی کەبەشدارە لەپیسبونی ژینگەیی و سنوردارکردنی ئاسەواری دیاردەی گەرمبونی زەویی. 
ئەو جۆرە غازە لەبەرگە ھەوادا ھەیە وتوانای مژینی تیشکی ژێر سووری ھەیە ، کاتێ گەرمییەکە لەزەوییەوە دەچێتە فەزا و ھاوکارە لەزیادبونی گەرمی ھەسارەکە و بەشداربون لەدیاردەی گەرمبونی زەوییدا. 
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردۆتەوە کەتوێژەران پشتیان بەتەکنەلۆژیایەک بەستوە کەبەردی بازلت کاربۆنەکە دەمژێت و بەو جۆرە بەرگەھەوا لەدوانۆکسیدی کاربۆن پاک دەکاتەوە.
ئەمەش بیرۆکەی توێژەرانی پەیمانگەی کاربفیکسە لەئایسلەندا بەھاوکاری زانکۆی ئایسلەندا و ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە و زانکۆی کۆڵۆمبیا لەئەمریکا بۆ گۆڕینی دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ ئاوی غازی و دواتر بەکارھێنانی ھەڵم بۆ گۆڕینی ئەو غازە بۆ شلەیەکی چڕ.دواتر ئاوەکە لەدوانۆکسید وەردەگیرێت و ئەم پێکھاتەیە دەنیشێت لەژێر فشاری بەرزدا لەئایسلەند بەم جۆرە رەق دەبێ لەشێوەی بەرددا ئەمەش دوای تێکەڵبونی دوانۆکسید لەگەڵ کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن لەبەردی بازلتدا بەو جۆرە دوانۆکسیدی کاربۆن دەبێتە کانزا.

2 هەفتە پێشتر - May 9 2019 8:11PM
521
بابه‌تی زیاتر