کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ھۆکاری ناکۆکی ھاوسەران دوای منداڵی یەکەم
SNN: 

لەباری ئاساییدا پەیوەندی ھاوسەرێتی لەسەرەتادا زۆر بەھێز و بەتینە و گرفتی کەمە، بەڵام لەگەڵ ھاتنە دنیای یەکەم منداڵدا و زیادبونی بەرپرسیارێتی ھاوسەراندا گرفت و ناکۆکی دروست دەبێت.
 بۆ خۆپاراستن لەو گرفتانەی دوای لەدایک بونی منداڵی یەکەم دروست دەبێت، وێبسایتی "تودەیز بیرنتس" چوار ھۆکاری سەرەکی خستۆتەروو کەدەبێتە ھۆی ناکۆکی ھاوسەران: 
١. خەوتن: بەپێی وتەی دکتۆر ویندی ھۆل لەکۆلێژی پەرستاری زانکۆی بریتییش کۆڵۆمبیا، باوکان و دایکان بەھۆی گریانی شەوانەی منداڵەوە توشی کەم خەوی دەبن و زیاتر توشی ھەستیاری دەبن و توڕەیی و بێزارییان پێوە دیار دەبێ لەرۆژدا، ئەمەش گرفت زیاتر دروست دەکات و ناکۆکی دەنێتەوە. 
٢. ستراتیژی خەوی منداڵ: لەدایکبونی منداڵ دەبێتە ھۆی ئەوەی یەکێک لەباوکان و دایکان بچێتە ژوورێکی تر بخەوێت ئەمەش گرفتی جیابوونەوەی ھەستی ھاوسەران زیاتر دەکات. 
٣. کێ کاری زیاتر دەکات :منداڵ پێویستی بەچاودێری بەردەوامە و ئەمەش بەرپرسیارێتی ھاوسەران زیاتر دەکات و یەکێک کار و ئەرکی زۆرتر دەبێ وئەوی تر وانیە، ئەمەش دەبێتە ھۆی گرفتی لەنێوانیان لەسەر دابەشکردنی بەرپرسیارێتییەکە. 
٤. دابەزینی ئاستی کارلێکی ھاوسەران و پەیوەندییەکەیان دەبێتە شتێکی رۆتینی بەھۆی سەرقاڵبوونەوە بەچاودێری منداڵەکە و پێداویستییەکانییەوە، ئەمەش ھەستی بێزاری دروست دەکات و جیابوونەوە و دوورکەوتنەوە و گرفتی زیاتر دروست دەکات.

3 مانگ پێشتر - May 13 2019 11:49AM
2218
بابه‌تی زیاتر