ژینگه
ژینگه
لەقوڵترین شوێنی زەوییدا بابەتێکی بێزارکەر دۆزرایەوە
SNN: 

لەدوای ھەوڵی زۆری ئەفسەرێکی پێشووی ھێزی چەکداری دەریایی ئەمریکادا، بەژێر دەریاییەک چوە قوڵایی دەریا و تەنێکی دۆزییەوە کەئاساییە ھەر کەسێک لەنزیک ماڵەکەی بیدۆزێتەوە.
رۆژنامەی "گاردیان"ی بریتانی بڵاویکردەوە کە"ڤیکتۆر فیسکۆفۆ" بەبەکارھێنانی ژێر دەریاییەکی بچوک چووە قوڵایی ئاوی کەندەکی ماریانا لەخۆرئاوای ئۆقیانوسی ھێمن و قوڵایی ١١ ھەزار مەتر، کەقوڵترینە لەسەر زەویی . 
ئەوەی جێی سەرنجە لەو قوڵاییەدا مادەیەکی دۆزییەوە کەدەستکردی مرۆڤە و دەیەوێ دڵنیابێتەوە ئایا ئەمە پاشماوەی پلاستیکیە. 
نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت پاشماوە پلاستیکیەکان گەیشتونەتە ئاستی بێزارکردن و نزیکەی ١٠٠ ملیۆن تۆن لەم پاشماوانە لەنێو ئاوی ئۆقیانوسەکاندا ھەن. 

هەفتە پێشتر - May 14 2019 11:51AM
1388
بابه‌تی زیاتر