ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم ٥ میوەیە بەبێ دەرمان چارەسەری فشاری خوێن بکە
SNN: 

بەرزی فشاری خوێن لەنەخۆشییە درێژخایەنەکانە کەزۆرێک کەس بەدەستییەوە دەناڵێنێت بەڵام دەرکەوتوە چەندین جۆری میوە ھەن کەدەتوانێ رێژەی فشاری خوێن ئاسایی بکاتەوە بەبێ ئەوەی دەرمان بخۆیت. 
لێرەدا وێبسایتی Onlymyhealth لیستی ئەو میوانەی بەم جۆرە خستۆتەروو: 
١. کیوی: بەسوودە بۆ ھاوسەنگی فشاری خوێن و پاراستن لەنەخۆشییەکانی وەک سەکتەی مێشک و جەڵتەی دڵ بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسانەوە. 
٢. شوتی: لەمیوە دەوڵەمەندەکانە و باشترینە بۆ توشبوانی فشاری خوێن بەھۆی بونی دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمەوە.
٣. مانگۆ: رێژەیەکی باشی پۆتاسیۆم و ریشاڵ تێدایە کەبەسوودە بۆ دابەزاندنی فشاری بەرزی خوێن.
٤. شلیک: دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی و ئۆمیگا ٣ و پۆتاسیۆمی زۆرە. 
٥. مۆز: میوەیەکی دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم و دەتپارێزێ لەسەکتەی مێشک و جەڵتەی دڵ.

هەفتە پێشتر - May 14 2019 12:22PM
4267
بابه‌تی زیاتر