ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
گازگرتنی پشیلە مەترسیدارە...ھۆشداری دەدرێت
SNN: 

پزیشکێکی ئەڵمانی ھۆشداری دەدات لەمەترسی گازگرتنی پشیلە.
لەوبارەیەوە پزیشکێکی ئەڵمانی بەناوی "رۆت شیفەر"  رایگەیاندوە گازگرتنی پشیلە لەمرۆڤ لەخراپترین دۆخەکاندا دەتگەیەنێتە بڕینەوەی پەلێکت. 
ئەو پزیشکە نەشتەرگەریکارە رایگەیاندووە دەمی پشیلە رێژەیەکی زۆرتری میکرۆبی تێدایە لەگیانلەبەرەکانی تر بەجۆرێک برینەکە قوڵ دەبێت بەوپێیەی ددانی تیژە و دەتوانێ میکرۆبەکان بگەیەنێتە نێو بەستەر و جومگەکان. 
ئەگەر لەکاتی دیاریکراودا چارەسەر نەکرێت کەسەکە توشی ھەوکردنی مەترسیدار دەبێت کەدەرەنجامی خراپی ھەیە و دەگاتە ئاستی بڕینەوەی دەست یان قاچی. 
بۆیە لەکاتی گازلێگرتنی پشیلەدا پێویستە یەکسەر بچیتە لای پزیشکی پسپۆڕ.

هەفتە پێشتر - May 14 2019 9:36PM
3661
بابه‌تی زیاتر