ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم خۆراکانە ھاوسەنگی ھۆرمۆن بپارێزە لەلەشتدا
SNN: 

زۆربەی خانمان توشی گرفتی ناھاوسەنگی ھۆرمۆن دەبن کەدەبێتە ھۆی تێکدانی میزاج و دەرکەوتنی زیبکە و ماندوێتی. 
زۆربەیان پشت بەدەرمان دەبەستن بۆ چارەسەر بەڵام بەگرتنەبەری شێوازێکی تەندروستی ھاوسەنگ دەتوانیت پارێزگاری لەھاوسەنگی ھۆرمۆنەکانت بکەیت. 
١. سەوزەی کەلەرمی: ئەمەش وەک کەلەرم و برۆکلی و قەرنابیت چونکە پێکھاتەی ئیندۆڵ ٣ کاربیمۆڵی تێدایە کەلەش لەھۆرمۆنی ئیسترۆجینی زیادە رزگار دەکات 
٢. بێری: ئەمەش شەکری کەمەو دژە ئۆکسانی تێدایە بۆ پاراستنی خانە و شانەکان. 
٣. تۆوی کەتان: رێژەیەکی زۆری ئۆمیگا ٣ی تێدایە لەگەڵ دژە ئۆکسان و ریشاڵ 
٤. گوێز: دەوڵەمەندە بەئۆمیگا ٣ و پۆلی فینۆڵ کەرۆڵی گرنگی ھەیە لەرووبەرووبونەوەی رەگە ئازادەکان و پاراستنی دڵ و مولولەکانی خوێن و رێکخستنی ھۆرمۆنەکان.
٥. شیری برنج یان بادەم و گوێز ھیند: دەوڵەمەندن بەڤیتامین دی، ئەمەش کۆنترۆڵی میزاج دەکات لەژن و پیاودا. 
٦. ماسی چەوری: وەک سەلمۆن و تونە و سەردین بەسوودن بۆ نەھێشتنی ھەوکردن و دڵەراوکێ.

هەفتە پێشتر - May 15 2019 9:40AM
4251
بابه‌تی زیاتر