ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بنێشت توشی شێرپەنجەت دەکات
SNN: 

توێژەران ھۆشدارییان دا لەمادەیەک کەلەنێو بنێشت و مایۆنیزدایە و زۆرمەترسیدارە و توشی شێرپەنجەی ریخۆڵەکانت دەکات. 
زانایانی زانکۆی سیدنی ئوسترالیی گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی دوانۆکسیدی تیتانیۆم کەبە E١٧١ ناسراوە و لەسەر قتوی خۆراک ھەیە کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر بەکتریای سروشتی ریخۆڵە. 
بەپێی تاقیکردنەوەیەک لەسەر مشک دەرکەوتوە ئەو مادەیە دەبێتە ھۆی لاوازکردنی ئەرکەکانی کەناڵی ھەرس و توشبون بەھەوکردنی ریخۆڵە و شێرپەنجە. 
ئەو خۆراکەی دوانۆکسیدی تیتانیۆمی تێدابێت کاریگەری دەبێ لەسەر بونەوەرە زیندووەکانی ریخۆڵە و توشی نەخۆشی وەک ھەوکردنی ریخۆڵەکان و شێرپەنجەی قۆڵۆن و ریخۆڵەکانت دەکات . 

3 مانگ پێشتر - May 15 2019 9:55AM
3748
بابه‌تی زیاتر