ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین کات بۆ چا خواردنەوە لەرەمەزاندا
SNN: 

کەسانێکی زۆر حەزیان لەخواردنەوەی قاوە و چایە بەتایبەت دوای بەربانگ بەڵام ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر تەندروستی مرۆڤ. 
لەوبارەیەوە دکتۆر محمد حلمی راوێژکاری خۆراکی چارەسەرکاری میسری رایگەیاندووە باشترین کات بۆ چا خواردنەوە لەباری ئاساییدا دوو سەعات دوای نانخواردنە ، بەڵام لەرەمەزاندا باشترە سەعات ١٠ی شەو چا بخورێتەوە واتە دوای تێپەڕبوونی ١٢٠ دەقیقە بەسەربەربانگدا. 
ئەو پزیشکە راشیگەیاندووە باشترە دوایین کات بۆ خواردنەوەی چا و قاوە دوای سەعات ١٢ی نیوەشەوە، بەجۆرێک کافایین نێو چا و قاوە میزت زیاتر پێ دەکات و ئەگەر زۆری بخۆیت لەرۆژدا شلەمەنی لەلەشت نامێنێت. 
ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبونی لێدانەکانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن و ھەندێ جار سەرگێژخواردنی لێ دەکەوێتەوە سەرباری ماندوێتی و گرفتی خەو. 
ئەو پزیشکە راوێژکارە رێنماییش دەدات کەنابێ لەرۆژێکدا لەرەمەزاندا لە ٢ کوپ زیاتر بخورێتەوە تا توشی گرفت نەبیت و باشترە شەکری کەم بێت یای تێیدا نەبەێت.

هەفتە پێشتر - May 15 2019 6:55PM
5156
بابه‌تی زیاتر