لەکوردستانەوە
قەترە رۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟
SNN: کۆسار مەحمود

لەمانگی ڕەمەزاندا بەشێک لە ڕۆژوەوانان چارەسەری پزیشکیان ھەیە و بەشێک لەچارەسەرەکانیش قەترە یاخود دەرزین ، ئەمەش گومان لای ڕۆژوەوانان دروستەکات ، بەبەتاڵکردنەوەی ڕۆژوەکانیان ، پسپۆڕێکی تەندروستیش باس لە چەند چارەسەرێک دەکات کە ڕۆژو بەتاڵ ناکەنەوە.

سنور حامید ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند : بەشێک لە چارەسەرە تەندروستیەکان ڕۆژو بەتاڵ ناکەنەوەو لەپێناو تەندروستیان ڕۆژوەوانی نەخۆش دەتوانن بەکاری بھێنن.

وتیشی : چارسەری قەترە چاو بێت یان لوت یاخود گوێچکە ، دەتوانرێ بەکار بھێنرێ ،  چارەسەری پێستیش بەھەمان شێوە ، گەر بۆ سەر پێستەکە بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : گەر قەترەیەک ناو دەمی تاڵ کرد ، ئەوە ئاساییە و ڕۆژو ناشکێنێ ،و ئەتوانرێ بەکاربھێنرێ ، ھەندێ نەخۆشی پەستانی خوێنیش ھەیە  کە بەکار ھێنانی حەبە لەژێر زمان ئەوەش ئەتوێتەوەو ناچێتە مەعیدەوە، بۆیە دەتوانرێ بەکار بھێنرێت

ھەروەھا وتیشی : بەشێک لەنەخۆشانی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لەھەڵەبجە ، کێشەی تەنگە نەفسییان ھەیە و پەمپی تایبەتیان ھەیە (سپرای دەم) ،  لەکاتی بەڕۆژوبوندا ، دەتوانرێت ئەو پەمپە بەکاربھێنێت و بەھیچ جۆری کاریگەری لەسەر ڕۆژوو دروست ناکات.
هەفتە پێشتر - May 16 2019 9:35AM
930
بابه‌تی زیاتر
ھەڵەبجە لەچاوەڕوانی ونبوانیدایە ...
داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتیەکان دەکرێت...
بەم شێوازە گوڵی ھەنار لەھەڵوەرین بپارێزە...
ئامادەکاری بۆ لەناوبردنی مێرووی سن دەستی پێکرد...
بۆ ئەوانەی باخیان ھەیە بەم جۆرە دەرمان بڕێژن...
ناوکی قەزوان بخۆن ئەم گرفتانە چارەسەر دەکات...
ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە لەڕەمەزاندا ئەم کارە بک...
ڕێنماییەکانی کەڵەشاخ لەکاتی رۆژووگرتندا...
قەترە رۆژوو بەتاڵ دەکاتەوە؟...
فڕینی بەرد لەئەڵمانیا نمایش دەکرێت...
بۆ خوێندکاران بەم شێوازە خۆت بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەبک...
چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە...
چیتر خاشاک تێکەڵی چەمی تانجەرۆ نابێت..دەکرێت بەدارستان...
زمانی جەستە نھێنییەکانی شازادە ھاری و ھاوسەرەکەی ئاشکرا...
کرم لەگۆشتی سوردا دەرکەوتووە...روونکردنەوە دەدرێت...
لەرەمەزاندا شیکاری تەندروستی بێ بەرامبەر بۆ ھاوڵاتیان د...
بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی ڕاپەڕینەکەی ۱۹٨۷ کۆدەکرێنەوە...
کرمێک لەخاکی ھەڵەبجەدا دەرکەوت...سەوزایی لەناودەبات...