ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زیانی ھەنجیر بۆ توشبوانی شەکرە
SNN: 

زیانی ھەنجیر بۆ توشبوانی شەکرە بابەتێکی گرنگ و زیندەگییە بەڵام بەوپێیەی خۆراک و جۆرەکەی رۆڵێکی گەورەیان ھەیە لەبەھێزکردنی تەندروستی کەسەکە وەک توشبوانی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە. 

زیانی ھەنجیر بۆ توشبوی شەکرە چیە؟ 
نیگەرانی توشبوی شەکرە لەھەنجیر بەھۆی زۆری شەکرەوەیە بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانیت ئاماژەی گلاسیمیە کەکاریگەری لەسەر رێژەی شەکر دەبێ لەخوێندا.
ھەنجیری فرێش رێژەی گلاسیمی کەمتر لە٥٥ ە و لەھەنجیری وشکدا ٥٦ بۆ ٦٩ یە و نابێتە ھۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەکر لەخوێندا.
ھەروەھا بڕەکەشی گرنگە ئەگەر ٣ بۆ ٥ دەنک ھەنجیر بخۆیت ئەوا ٤ گرام ریشاڵ لەلەش زیاد دەبێ کەئەمەش مژینی شەکر لەلەشدا لاواز دەکات. 

3 مانگ پێشتر - May 16 2019 10:08AM
4933
بابه‌تی زیاتر