ترافیک
باشترین رێگا بۆ راگرتنی ئۆتۆمبیلی ئۆتۆماتیک لەلێژاییدا
SNN: 

زۆرێک لەشۆفێرانی ئۆتۆمبیلە ئۆتۆماتیکییەکان توشی گرفت دەبنەوە لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمبیل لەشوێنە لێژاییەکان بەجۆرێک دواتر کەدەڕۆن قرتەیەک لەگێرەکەوە دێت و توشی نیگەرانی دەبن.

زۆرێک لەشۆفێران پرسیاری باشترین رێگا دەکەن بۆ راگرتنی : 
زۆربەمان لەشوێنی لێژاییدا ئۆتۆمبیلەکە دەخەینە سەر P و ئینجا برێک رادەکێشین، ئەمەش ھەموو لۆدی ئۆتۆمبیلەکە دەخاتە سەر ددانێکی بچوک و لەگەڵ زۆر بەکارھێناندا رەنگە بشکێت بەتایبەت لەوەستان لەم شوێنە لێژاییانە. 

بەڵام باشترین رێگا ئەوەیە: 
سەرەتا ئیستۆپ بکە و برێک رابکێشە پاشان بیخە سەر P . 
بەم جۆرە فشاری کێشی ئۆتۆمبیلەکە دەکەوێتە سەر برێکەکە دواتر بەئاسانی و بێ ئەوەی فشار و دەنگ لەگێڕەکە دروست بێت دەتوانیت ئۆتۆمبیلەکە بجوڵێنیت.

3 هەفتە پێشتر - May 23 2019 3:34PM
1832
بابه‌تی زیاتر