کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆن ھاوسەرێتیت بەختەوەر دەبێ...پارێزەرێک ئاشکرایکردووە
SNN: 

زۆرێک لەژنان و پیاوان ھەڵە دەکەن کەدەبێتە ھۆی تێکدانی پەیوەندی ھاوسەرێتیان و ئەمەش کاریگەری زۆری لێ دەکەوێتەوە لەنێو خێزانێکدا کەمنداڵی ھەبێ، ئەمەش دەکرێ خۆی لێ بپارێزرێ ئەگەر ھاوسەران گرنگی بەبابەتە سادەکان بدەن.
لەوبارەیەوە "جیمس سیکستۆن" پارێزەری شارەزا لەبواری جیابوونەوە رایگەیاندووە شەش نھێنی ھەیە کەوادەکات پەیوەندی ھاوسەرێتی سەرکەوتوو و بەختەوەر بێت.
مانای ھاوسەرێتی باش بزانە : 
ھەموو مرۆڤێک مانای کەسێتی ھاوسەرێتی باش دەزانێ بەڵام ئەم مانایە بەدرێژایی گەشتی ھاوسەرێتی دەگۆڕێت لەپێش منداڵ بوون و دوای منداڵ بوون. 
راستگۆبە لەگەڵ ھاوسەرەکەت: 
ھەمووکات شتەکانی بەسەردا مەسەپێنە و ھاوبەشی بە بەراستگۆیی و رێک و پێکی و داخوازییەکانی بەباشی بەجێ بگەیەنە و بەبێ گفتوگۆ و کێشمەکێشی زۆر.
راستگۆبە لەگەڵ خۆتدا: 
ھاوسەران ھەموکات درۆ دەکەن و ھۆکاریشی ھەیە بەڵام لەگەڵ خۆشیان درۆ دەکەن ئەمەش گرفتەکە زیاتر دەکات.
بەمەنتیق کێشمەکێش لەگەڵ ھاوسەرەکەت بکە: 
مەھێڵە شتێک بیگۆڕێت و لەراستیدا تاوتوێی بکە و با ھەمو جارێک سوێند خواردن و تەلاق خواردن نەبێتە بەھانەی نێوانتانز
ژیانی خۆت لەدەرەوەی ھاوسەرێتی بژی: 
کاتێک بۆ خۆت تەرخان بکە دوور لەپەیوەندی ھاوسەرێتی و ھەوڵ مەدە لەو بوارەدا خۆت پشتگوێ بخەیت. گرنگیدانت با تەنیا لەسەر ژیانی ھاوسەرێتی و ووردەکارییەکانی نەبێ بەڵکو لەو چێوەیە دەربچۆ و خۆت چالاک و کاریگەر بکە و رێز لەتایبەتمەندێتی کەسێتی بەرامبەرەکەشت بگرە.
پارێزگاری لەخۆشی و رێز و ھەست و خۆشەویستی بکە لەنێوانتان: 
لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئەم وشانە دەبنە ووشەی بێ تام بەڵام دەبێ ئەم وشانە بکەیتە کردار و نابێ یەکتری پشتگوێ ببخەیت و دەبێ گوزارشت کردنت بەدیارییەکی سادەش بێت بکرێت لەجەژنی خۆشەویستییدا و رێز و خۆشەویستی بەگوڵیش بێت دەربڕیت لەھەر بۆنەیەکدا بێت.

2 هەفتە پێشتر - May 26 2019 11:22AM
1367
بابه‌تی زیاتر