ژینگه
ژینگه
گەرمترین شوێنە لەسەر رووی زەویی
SNN: 

ئایا دەزانیت گەرمترین شوێن لەسەر ھەسارەی زەویی کوێیە؟ 
پێدەشتەکانی داناکیلە لەئەسیوبیا کەیەکێکە لەناوچە ئاوەدانەکان و بەڵام گەرمترینی سەر رووی زەوییە و ناوچەیەکی نزیکە لەگڕکانی کبریتی "دلول" لەباکور کەئێستا زانایانی زیندەوەرزانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بەوەی چۆن ژیان لەنێو ئەم دۆخە سەختەدا لێرە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی، گڕکانی دالول لەئیسیوبیا دیمەنێکی سروشتی زەردی مەیلەو پرتەقاڵی ھەیە و دەرچەکانیشی چەندین میل درێژ دەبێتەوە.
ناوەندی پلەکانی گەرما لەنێوانی ٣٦ بۆ ٣٨ پلەی سەدییە کەروکارەکەی بەھۆی کەڵەکەبوونی خوێ و چالاکی گەرمی ئاوەوە دروست بووە. 
چالاکی گڕکانیش بۆتە ھۆی گەرمکردنی ئاوەکە، کەپلەی گەرمییەکەی دەگاتە ٨٩ پلە و ترشییەکەشی ٠.٢٥ پلەیە. 
شارەزایان دەڵێن لێکچونێک ھەیە لەنێوانی ژینگەی گەرمی مەریخ و ئەم ناوچەیەدا کەنھێنی نوێ لەبارەی ھەسارەی زەویی دەخاتەڕوو.

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - May 31 2019 6:13PM
1584
بابه‌تی زیاتر