لەکوردستانەوە
پسپۆڕێکی بازاڕسازی گرفتەکانی کشتوکاڵ دەخاتەڕوو
SNN: کۆسار مەحمود

زانکۆی ھەڵەبجە وۆرکشۆپێک بۆ کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ و ڕێکخستنی بازار بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمەکان دەخاتەڕوو ، مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێت ئەگەر چەند ھەنگاوێک جێبەجێبکرێت بەشێوەیەکی بەرچاو کەرتی کشتوکاڵ بەرە و پیشەوە دەچێت.

ئاکۆ محەمەد خاوەنی بروانامەی ماستەر لەبازارسازی نێودەوڵەتی و مامۆستای زانکۆی ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند:  بۆئەوەی سودی بەرھەمی کشتوکاڵی بەدەست بھێنین ، پێویستە چەند ھەنگاوێک بگیرێتە بەر ، جیاواز لەو شێوازە تەقلیدەی ئێستا باوە . 

وتیشی : تائێستا نەتوانراوە وەک لایەنی بەھێزی ئابوری تەماشای کشتوکاڵ بکرێ ، وا لەگەنج نەکراوە کار بکات لەو سێکتەرەدا و جوتیارە، کۆنەکانیش بەشێوازە باوەکە خەریکن و داھێنان ناکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد : دەبێ وا لەگەنج بکرێ ، ببیتە لایەنێکی بەھێزکردنی ئابوری ، بەتایبەت لەکارتی کشتوکاڵ ، چونکە گەنج  ئێستا باوەری بەوەنیە بەرھەمی کوردی بخوا، ترساوە لەکوالێتی ، پێویستە وابکەین کە شمەکە کوردیەکە بخورێت و ساغ بێتەوە

ئەوەشیخستەڕوو : زەویەکان وەک پێویست ناتوانرێ بچێنرێت بەشێوازی نوێ ،  پێویستە زنیاری و ڕێنمایی بدرێتە جوتیاران و ھاوکاریان بکرێت  لەبەرھەم ھێنان و ساغکردنەوە بەرھەمەکان ، زۆر گرنگیشە حکومەت ھاوکاری ئەم کەرتە بێت ..

ئەو مامۆستایەی زانکۆ وتیشی : پاش وۆرکشۆپەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردەو پێشنیارمان ئامادە کردوەو دەیدەینە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ.

gellerytitle

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Jun 10 2019 8:48PM
343
بابه‌تی زیاتر