لەکوردستانەوە
چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانی ژنان دەدۆزرێتەوە
SNN: کۆسار مەحمود

ڕێکخراوی ھاریکاری یاسایی ژنان کۆڕبەندێکی ژنان دەربارەی (بەشداری کردنی ژنان لەدیاری کردنی کێشەکان و پێداویستیەکانیان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و دیزاینکردنی لەبودجەی گشتی) بۆ ژنانی ھەڵەبجە ڕێکدەخات و بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەش دەڵێت ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری ئەو کێشانە دەدەین.

gellerytitle

شۆخان حەمە ڕەشید بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ھاریکاری یاسایی ژنان بەSNNی ڕاگەیاند : ئەم پڕۆژەیەمان ھێناوەتە ھەڵەبجە بۆ ئەوەی باس لەکێشەو گرفتەکانی ژنان بکەین ، لەپڕۆژەکانی ھەڵەبجەدا و خستنە ڕووی چارەسەرەکان.

gellerytitle

وتیشی : سەرجەم گیروگرفتەکان دیاری دەکەین و دواتر لەڕێگەی ڕاپۆرتەوە بەرزی دەکەینەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەڵەبجە بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەری بکەن و بەدواداچون بو کێشەکان بکەن .

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد:کێشەی ژنان زۆرە لە سەرجەم سێکتەرەکاندا بۆیە بونی ئەم جۆرە کۆڕبەندانە ھۆکارێکن بۆ کەم بونەوە یان چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم ژیانی ڕۆژانەی ژنان.

gellerytitle

gellerytitle

4 ڕۆژ پێشتر - Jun 11 2019 7:54PM
434
بابه‌تی زیاتر