ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
دەتەوێ قەڵەونەبیت بنێشت مەجوورە
SNN: 

زۆرێک لەخانمان گرفتی ئاوسانی سک و گرفتی گەدەیان ھەیە کەکاریگەری ھەیە لەسەر ژیانی رۆژانەیان و زۆربەیان گرفتی قۆڵۆنیان ھەیە، رۆژنامەی The Sun ی بریتانی رێگایەکی خێرای خستۆتەروو بۆ رزگاربون لەئاوسان و بەدەستھێنانی ورگێکی رێک. 
لەوانەش: 
١. واز لەجووینی بنێشت بھێنە: بنێشت بۆنی دەم فرێش و خۆش دەکات بەڵام زۆر زیانی ھەیە بۆ ریخۆڵەکان و ھاندەری دەردانی ترشی گەدەیە و ئەمەش ناھاوسەنگی بەکتریای گەدە دروست دەکات و ئاوسان وقۆڵۆن زیاد دەکات. 
٢. دەرمانی پاکەرەوەی دەم بەکارمەھێنە کەدەبێتە ھۆی لەناوبردنی بەکتریا بەسودەکانی ناودەم و ناھاوسەنگی دەکات. 
٣. میوە بخۆ لەجیاتی شەربەت چونکە ریشاڵی تێدایە کەبەکتریای نێو ریخۆڵە پێویستییەتی. 
٤. کەمێک کات جێ بھێڵە لەنێوانی ژەمەکاندا بەوپێیەی کۆئەندامی ھەرس پێویستی بە ١٢ سەعاتە بۆ ھەرسکردنی تەواوەتی خواردن. 

4 ڕۆژ پێشتر - Jun 11 2019 8:42PM
3220
بابه‌تی زیاتر