یاسا
یاسا
شیروان بەفێڵ ژنی بۆ ھێنراو بەپاقلاوەیەکیش گیانی لەدەستدا
SNN: 

بەھۆی خۆشباوەڕی و فێڵی ھاوڕێیەکیەوە، شیروان بەخواردنی پاقلاوەیەک گیانی لەدەستدا، سەرتیپ و شیرینیش پیلانەکەیان لەسەر ھاوسەرگیری نێوان شیروان و شیرین ئاشکرادەکەن و باسلەوەشدەکەن کە چۆن پەیوەندییەکەیان بەردەوام بووە و سێکسیان کردوە.

شیروان تەمەنی ٢٩ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانییە، پیشەی پاسەوانە لە گەراجی پاسەکانی قەزاکەی خۆیاندا، شیروان کەسایەتیەکی خۆشباوەڕ ھەیە و بەزووی دەتوانرێت کاری تێبکرێت لەگۆڕینی ھەڵوێست و بۆچوونەکانی، ئەمەش کێشەی بۆ خۆی و قازانجی بۆ ھەندێک کەس دروستکردوە، شیروان بەھۆی ئەوەی لەمنداڵییەوە خەریکی کارکردنە، لەئێستادا خاوەنی ٢٠ملیۆن دینارە و دەیەوێت ھاوسەرگری بکات، بەڵام سەرتیپی ھاوڕێی ئەو ھەلەدەقۆزێتەوە و دەیەوێت بەھەر ھۆیەک بێت ئەو پارەیەی لێوەربگرێت، بەڵام نازانێت چۆن، بۆیە بیردەکاتەوە خۆی کچێک بۆ شیروان بدۆزێتەوە تا لەو ڕێگەیەوە پارەکەی لێبسەنێت و ئەو بەڵێنەش بەشیروان دەدات، دوای ماوەیەک کچێک بۆ شیروان دەدۆزێتەوە و پێیدەڵێت شیروان کچێکی زۆرباشم بۆ دۆزیتەوە.

سەرتیپ سەرەتا بەشیروان دەڵێت ئەو پارەیەی کە بۆ ژنھێنان داتناوە بیدە بەخۆم و تۆ پەیوەندیت بەھیچەوە نەبێت خۆم ھەموو شتێکت بۆ رێکدەخەم، شیروانیش لەبەرئەوەی کەسی نییە و خۆی بەتەنیایە و لەدوو ژووردا ژیان بەسەردەبات کە لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، زۆری پێ خۆشدەبێت و سوپاسی ئەو ھەڵوێستەی ھاورێکەی دەکات، راستەوخۆ ھەموو پارەکە بە سەرتیپ دەدات.

سەرتیپ لەبنەڕەتدا کەسێکی خراپە و زۆرکەسی خراپیش دەناسێت، دواتر ژنێک دەدۆزێتەوە کەناوی( شیرین )ە، شیرین کەسێکی خراپە و لەشفرۆشە دەستی لەگەڵ سەرتیپدا تێکەڵە، بۆیە سەرتیپ داوای لێدەکات شوو بکات بەشیروان و لەبەرامبەردا بڕێک پارەی پێدەدات، لەگفتوگۆدا بە پێنج ملیۆن دینار ڕێکدەکەون، ھەروەھا سەرتیپ بە شیرین دەڵێت کە لەڕێگەی ئەم ھاوسەرگیرییەوە جارجار یەکتردەبینن و پەیوەندییەکەیان بەردەوام دەبێت.

دوای چەند رۆژێک شیرین ڕازی دەبێت و سەرتیپ دەچێتەلای شیروان و پێیدەڵێت کە کچێکی بۆ دەھێنێت کەناوی شیرینەو ئاگاداری دەکاتەوە کەھەموو پارەکەی بۆ داوە بە ئاڵتون و جلوبەرگ بۆ شیرین.

سەرتیپ کۆمەڵێک زەرد و زیو و پارچەی زەردی ئاڵتونی بەنرخێکی زۆرکەم بۆ شیرین دەکڕێت، پێیدەڵێت ئەمە ئاڵتونەکانتە، دوای ھەفتەیەک شیرین دەچێتە ماڵی شیروان و شووی پێدەکات و پارەکەی خۆی وەردەگرێت، سەرتیپیش ١٥ ملیۆنەکە دەخاتە گیرفانیەوە.

دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک بەسەر پلانەکەدا، سەرتیپ جارجار شەوانە دەچێتە لای شیرین و تا بەیانی بەیەکەوە دەخەون و سێکسیش دەکەن و وەک مێردی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکات، تاوای لێدێت جگەلە شەوان زۆرجار سەرتیپ نیوەڕوان دەڕواتەوە بۆلای شیرین لەوێ نان دەخوات و پشوو دەدات، لەسەر حسابی ئەو موچەیەی شیروان وەریدەگرێت.

شیروان ھەست دەکات لەنێوان ژنەکەی و ھاورێکەیدا شتێک ھەیە، بۆیە ماوەیەک چاودێری سەرتیپ دەکات و دواتر دەمەقاڵیەک لەنێوانیاندا دروست دەبێت و پێیدەڵێت کەچیتر سەردانی نەکات، ئەو ھەڵوێستەی شیروان لای سەرتیپ چاوەڕواننەکراوە و بیردەکاتەوە کەبیکوژێت، بەڵام بەجۆرێک کەس پێی نەزانێت.

بۆ جێبەجێکردنی ئەو پیلانەی سەرەتا داوا لە شیرین دەکات لە کوشتنی شیرواندا ھاوکاری بکات و بۆئەوەی کەس پێیان نەزانێت، شیرین یەکەمجار ڕازی نابێت و پێیدەڵێت کە بەھیچ جۆرێک کارێکی لەو شێوەیە ناکەم.

سەرتیپ ڕۆژێک کیلۆیەک پاقلاوە دەکڕێت و پڕی دەکات لەجۆرە دەرمانێکی کوشندەو بۆ شیروانی دەبات بەناوی ئاشتکردنەوەی بەلێنیشی پێدەدات کەچیتر سەردانی نەکات و زۆر قسەی بۆدەکات تاوەکو دڵی بگۆڕێت، شیروان ڕازی دەبێت و پاقلاوەیەک دەخوات، بەڵام دوای کەمتر لە یەک کاتژمێر گیان لەدەستدەدات، دوای ئەوەی شیرین پێیدەزانێت ڕاستەوخۆ لای پۆلیس سکاڵا لەسەر سەرتیپ تۆمار دەکات و دەڵێت کە ناوبراو لە پشت ئەم کارەوەیە.

پۆلیس لەسەر رووداوەکە سەرتیپ دەستگیردەکات و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدان بەتاوانەکەیدا دەنێت و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت، ھاوکات شیرین دان بەتاوانەکەیدا دەنێت کەبەفێڵ شوی بەشیروان کردووە و دادگاش لەبەرامبەر رەفتارەکەیدا ڕێکاری یاسای بەرامبەر دەگرێتەبەر.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەکێک لەدادگاکانی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام ناوەکان خوازراون.

ساڵ پێشتر - May 12 2017 3:16PM
46356
بابه‌تی زیاتر
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...