هەواڵ
ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی یه‌وه‌
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوده‌كاته‌وه‌و و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: "پێمان باشه‌ سه‌ره‌رای جیاوازییه‌كانمان، دواچاره‌سه‌ری نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولامان، مژدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێت".

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی، په‌یامێكی هاوخه‌می له‌باره‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوكرده‌وه‌و سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی و خستنه‌ڕووی خه‌مێكی قوول به‌هۆی كۆچی دوایی ناوبراو، ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو:  یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ساڵێكه‌ رێكه‌وتنی سیاسی دووقۆڵیمان هه‌یه‌. به‌ڵام، جێی داخه‌، هێشتا كۆده‌نگی نیشتمانیی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، دوای هه‌وڵێكی بێوچان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه‌، نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام، سه‌ره‌نجام، په‌رله‌مانیش كارا نه‌كراوه‌ته‌وه‌.
ڕاشیگه‌یاندووه‌: چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له‌ناو  هێزه‌ سیاسیه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ سیاسیه‌كان، زۆر به‌گرنگ ده‌زانین، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌ركێكی نیشتمانی و یاسایی، به‌ڵكو سیاسی چاره‌نوسازیشه‌، رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، هاوكات خه‌بات بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی، گرنگیه‌كی مێژوویان بۆمان هه‌یه‌ و یه‌كێتی  بێ‌ درێغ له‌پێناویاندا تێده‌كۆشین.
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو:" سه‌ره‌رای جیاوازییه‌كانی نێوانمان، پێمان باشه‌ دواچاره‌سه‌ری نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولامان، مژدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێت و به‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ش، رۆحی كاك نه‌وشیروان وه‌كو هاوڕێ‌ دێرینی جه‌نابی مام جه‌لال و تێكۆشه‌رێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و رۆڵی مێژوویی له‌ خه‌باتی مێژوویی شۆڕشی نوێ‌دا، شاد و هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتی مام جه‌لال-یش ئاسوده‌ ده‌بێت".


ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی 
 راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەبۆنەی كۆچی دوایی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە 

گەلی ئازادیخوازی كوردستان !
هەڤاڵانی یەكێتی !
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، ئەمرۆ كاتژمێر(8)ی سەرلەبەیانی، بەرێز نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، دوای تەمەنێكی درێژ لەخەبات و كۆڵنەدان و بەرپرسیارێتی مێژوویی لەساڵانی پەنجاكانەوە هەتا ئەمرۆ، بەهۆی نەخۆشیەوە، ژیان ئاوایی لێكردین.
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكاتێكدا بەخەمێكی قوڵەوە، لەم رۆژە خەمبارەدا، بەناوی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و سەرجەم ئۆرگانەكان و پێشمەرگەكانی یەكێتیەوە، كۆچی دوایی بەرێز (نەوشیروان مستەفا)مان زانی و بەم بۆنەیەوە، هاوخەمی بۆ مناڵەكانی و كەسوكارو هاوڕێبازەكانی، لەهەمان كاتدا، بۆ تەواوی ئەندامانی یەكێتی و هێزی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان و تێكرای گەلەكەمان، دەردەبرین، دوپاتیشی دەكەینەوە كەوا:
 یەكێتی و گەلەكەمان، لە هەلومەرجێكدا، بەشكۆوە كۆچی دوایی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ دونیای نەمری بەرێدەكەین،  ئاشكراشە  یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان ساڵێكە رێكەوتنی سیاسی دووقۆڵیمان هەیە. بەڵام، جێی داخە، هێشتا كۆدەنگی نیشتمانیی لایەنە سیاسیەكان، دوای هەوڵێكی بێوچان، بەتایبەت لەلایەن یەكێتی-یەوە، نەگەیشتۆتە ئەنجام، سەرەنجام، پەرلەمانیش كارا نەكراوەتەوە. ئێمە وەكو یەكێتی لەم كاتەشدا رایدەگەیەنین كەوا:
- چارەسەری كێشەكان، لەناو  هێزە سیاسیەكان، بۆ هەموو ئەگەرە سیاسیەكان، زۆر بەگرنگ دەزانین.
- كاراكردنەوەی پەرلەمان، ئەركێكی نیشتمانی و یاسایی، بەڵكو سیاسی چارەنوسازیشە.
- رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان، هاوكات خەبات بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی نەخشەرێگای یەكێتی، گرنگیەكی مێژوویان بۆمان هەیە و یەكێتی  بێ‌ درێغ لەپێناویاندا تێدەكۆشین.
لەكۆتایشدا دەڵێن: سەرەرای جیاوازییەكانی نێوانمان، پێمان باشە دواچارەسەری نێوان یەكێتی و گۆڕان، هەروەكو چەندین جار گوتومانە، بەیەكگرتنەوەی هەردوولامان، مژدانەی گەلەكەمان بێ‌ و بەم یەكگرتنەوەیەش، رۆحی كاك نەوشیروان وەكو هاوڕێ‌ دێرینی جەنابی مام جەلال و تێكۆشەرێكی دامەزرێنەری یەكێتی و رۆڵی مێژوویی لە خەباتی مێژوویی شۆڕشی نوێ‌ دا، شاد و هەستی هاوڕێیەتی و هاوخەباتی مام جەلال-یش ئاسودە دەبێ‌، بێگومان ئەندام و جەماوەری هەردوولایەنیشمان ساز دەبن بۆ راپەراندنی باقی ئەركەكانی دیموكراسی و كوردایەتی، لەپێشەوەدا، ئەركی ریفراندۆم و لە ئاكامیشدا سەربەخۆیی كوردستانیش.
گیانی كاكە (نەوە)، شاد بێ و تەمەنی بۆ مناڵەكانی درێژو ئامانجەكانی یەكریزی هێزەكانمان و رێكەوتنی نێوانیشمان، بەدی بێن. 

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
19/5/2017


SNN:

به‌شی هه‌واڵ

  3 مانگ پێشتر - May 19 2017 12:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.