هەواڵ
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی ماڵی كاك نه‌وشیروان ی كرد (وێنه‌كان ببینه‌)
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن له‌نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی كۆچكردودا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فاروقی له‌شاری سلێمانی رۆیشت و پرسه‌و هاوخه‌می خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری كۆچكردوو كرد.

 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19ی ئایاری 2017، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌كه‌یدا تاوه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی فاروق رۆیشت و دوا ماڵئاوایی له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد.
پاشانیش به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاخه‌می خۆی، سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌ی كردو له‌لایه‌ن كه‌سوكاری و نه‌وشیروان مسته‌فاو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له‌شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.


SNN:

محه‌مه‌د حیكمه‌ت

  7 مانگ پێشتر - May 19 2017 2:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.