هەواڵ
ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ماتۆرسكیله‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر
هاتوچۆی سلێمانی ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ به‌بێ مۆڵه‌ت، ماتۆڕسكیل لێده‌خوڕن، و وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش ده‌ڵێت :" هه‌ر كه‌سێك به‌ماتۆڕی بێ تابلۆوه‌ ده‌سگیر بكرێت، به‌بڕی ملیۆنێك دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت".


ڕائید كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند : له‌به‌ڕێوه‌به‌راتی هاتوچۆی سلێمانی، 11 هه‌زار ماتۆڕسكیل تۆمار كراوه‌و تابلۆی پێدراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی دیكه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ دێنه‌ ناو شاره‌كان و ته‌نها سێ هه‌زار كه‌سیش تۆمار كراوه‌ خاوه‌نی  مۆڵه‌ت بێت.

باسی له‌وه‌شكرد، به‌هه‌مان شێوه‌ی شۆفێری بێ مۆڵه‌ت، ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر، كه‌ به‌بێ مۆڵه‌ت ماتۆڕسكیل ده‌هێننه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و  هه‌ر ماتۆڕسكیلیكی بێ تابلۆش ده‌سگیر بكرێت، بڕی ملیۆنێك دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت و ڕووبه‌ڕووی یاساش ده‌كرێته‌وه‌.

وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی، ئاشكراشیكرد، له‌ئێستادا گه‌راجه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هاتوچۆ، ژماره‌یه‌ك زۆر ماتۆڕسكیلی تێدایه‌، كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌، وتیشی: داوامان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بگرێته‌به‌ر.

سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی یاسایی بۆ پێدانی مۆڵه‌تی لێخوڕینی ماتۆرسكیل، رائید كاروان ئاشكرایكرد هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نی له‌ 16 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ بێت، مۆڵه‌تی شۆفێریكردنی ماتۆڕسكیلی ده‌درێتێ.


SNN:

كاروان مه‌حمود

 3 ڕۆژ پێشتر - May 19 2017 3:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.