هەواڵ
پارتی به‌ربه‌ستێكی نوێ له‌به‌رده‌م گۆڕان داده‌نێت
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌ مه‌یدانی كارو چالاكییه‌كانی داهاتووی و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ فشاره‌كانی بۆسه‌ر پارتی چڕبكاته‌وه‌، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ش مه‌ترسی خۆیان له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌ی پارتی و دانانی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان ئاشكرا ده‌كات.


عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند:" له‌مه‌ودوا گڕوتینێكی زیاتر به‌ كارو چالاكییه‌كانمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ده‌ین و ئاماده‌یی زیاترمان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بێت.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ پارتی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاره‌كانمان دروستبكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ پیشه‌ی ئه‌و حزبه‌یه‌و ئێمه‌ش ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كردووه‌.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌شاری هه‌ولێر رێكخست و به‌یاننامه‌ی جڤاتی نیشتمانی تێدا خوێنده‌وه‌.

عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس، كه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌وان بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی جه‌ماوه‌ریی بێ چه‌كن، وتی: چۆن پێشتر كاره‌كانمان به‌ڕێكردووه‌، ئێستاو بۆ له‌مه‌ودواش به‌هه‌مانشێوه‌ درێژه‌ی پێده‌ده‌ین، به‌ڵام له‌جاران گه‌رموگوڕترو ده‌بین و فشاره‌كانیش زیاتر سورمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌كانمان.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - May 19 2017 3:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.