هەواڵ
بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی به‌خێوكردنی ماسی ده‌رده‌چێت
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی ده‌رده‌كات و په‌نجه‌ ماسی به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگانه‌ش دابه‌شده‌كات كه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان نییه‌،  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ماسیِ ڕایده‌گه‌یه‌نێت:" به‌نرخی 25 دینار په‌نجه‌ ماسی ده‌درێته‌ كێڵگه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كان".


سیروان سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ماسی له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌ئێستادا ده‌ستمان به‌ به‌رهه‌مهێنانی په‌نجه‌ ماسی كردووه‌و له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵیش به‌سه‌ر خاوه‌نی كێڵگه‌كانی ماسی دابه‌شی ده‌كه‌ین، نرخی هه‌ر په‌نجه‌ ماسییه‌كیش 25 دیناره‌.

سه‌باره‌ت به‌گله‌یی خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانیش له‌و په‌نجه‌ ماسیانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێیان ده‌درێت، سیروان سه‌عید ڕوونكردنه‌وه‌یداو وتی: "ئه‌و ماسیه‌ی ئێمه‌ دابه‌شی ده‌كه‌ین له‌جۆری (كاربی ئاسایی)ه‌، جۆره‌كه‌شی زۆر باشه‌و له‌ماوه‌ی 10 مانگدا كێشی هه‌ر ماسییه‌ك ده‌گاته‌ دوو كیلۆو نیو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ 385 پرۆژه‌ مۆڵه‌تیان به‌ڕه‌سمی وه‌رگرتووه‌و داواش له‌خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌كات، ڕێگه‌ی مۆدێرن بۆ به‌خێوكردنی ماسی په‌یڕه‌و بكه‌ن كه‌ جۆری (قه‌فه‌سه‌).

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ژماره‌یه‌كی زۆر كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری ماسی بێ مۆڵه‌ت هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ دوای دابه‌شكردنی په‌نجه‌ ماسی به‌سه‌ر كێڵگه‌ یاساییه‌كان، په‌نجه‌ ماسی ده‌ده‌ینه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كانیش.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - May 19 2017 4:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.