هەواڵ
هه‌ده‌په‌ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌دات
پارتی دیموكراتی گه‌لان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ داوایه‌كیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئاكه‌په‌ كردبێت بۆ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی حزبه‌كه‌یان، نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: كێشه‌ی كورد له‌ توركیا به‌ ئازادكردنی نوێنه‌ره‌كانمان چاره‌سه‌ر نابێت.


شیلان ئه‌مین ئۆغڵو، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كوردستان كه‌ له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ داوای ئازادیان بۆ چالاكوانانی سیاسی و په‌رله‌مانتارانی ئێمه‌ كرد، به‌رزده‌نرخێنین، نیشانیاندا كه‌ كورد به‌یه‌ك ده‌نگ ڕووبه‌ڕووی هێرشی ئاكه‌په‌ ده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌فشاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئازادكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌، شیلان ئه‌مین ئۆغڵو وتی:" تا ئێَستا هیچ ده‌نگێك بۆ ئازادكردنی (فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكانی ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵام كێشه‌ی كورد ته‌نها به‌ئازادكردنی ئه‌وان كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو به‌فه‌راهه‌مكردنی ئازادی بۆ ته‌واوی گه‌لی كوردو ئازادكردنی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كێشه‌كانمان كۆتاییان دێت".

به‌وته‌ی نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئیراده‌ی گه‌لی كوردیان زیندانی كردووه‌و تا دان به‌گه‌لی كوردو ته‌واوی ئازادیه‌كانیان نه‌نێن، هه‌ده‌په‌ له‌تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌شڵێت: "تا ئێستا ئێمه‌ داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ-مان له‌حكومه‌تی توركیا نه‌كردووه‌، چونكه‌ به‌ڕه‌وای نابینین ئێمه‌ داوا له‌حكومه‌ت بكه‌ین كه‌ به‌هه‌موو جۆرێك دژ به‌میلله‌ته‌كه‌مان وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی تێكۆشانی به‌رده‌وامی گه‌ل و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ به‌دوای جێبه‌جێكردنی مافه‌كانمانه‌وه‌ین نه‌ك داواكاری له‌دیكتاتۆر".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 ڕۆژ پێشتر - May 19 2017 4:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.