هەواڵ
پارتی تاكلایه‌نه‌ جوڵه‌ به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
پارتی جوڵه‌ به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری شنگال ده‌كات  و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌تاكلایه‌نه‌ هێرش بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی شنگال ده‌كه‌ین كه‌ تائێستا ڕزگارنه‌كراون".


شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هۆشداریمان داوه‌ته‌ به‌غدا كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ڕابگرن، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ جوڵه‌ به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی شنگال كه‌ تائێستا ڕزگار نه‌كراون.

زانیاریشی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی خسته‌ڕوو، وتی: "نزیكه‌ی 23 گوندی عه‌ره‌بیان ڕزگاركردووه‌و نه‌چوونه‌ته‌ ناو هیچ گوندێكی كوردییه‌وه‌، ڕاسته‌ فه‌وجێكی لالشیان له‌گه‌ڵدا بووه‌، به‌ڵام له‌هیچ كام له‌هێرشه‌كانیان به‌شداریان به‌و فه‌وجه‌ نه‌كردووه‌".

ئاشكراشیكرد: هێزی پێشمه‌رگه‌ جوڵه‌ی پێده‌كرێت و تاكلایه‌نه‌ ده‌ست به‌ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌سنوری شنگال ماون.

سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غداو هه‌رێمیش، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ ڕێزمان له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ گرتووه‌، بۆیه‌ تا ئێستا ده‌ستمان پێنه‌كردووه‌، پێمان وابووه‌ قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یه‌و له‌گه‌ڵ حه‌ویجه‌و ناوچه‌كانی تر به‌هاوبه‌شی ڕزگار ده‌كرێن.

له‌ماوه‌ی رابردوودا، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی قه‌زای شنگالیان ده‌ستپێكرد، كه‌ له‌مانگی ئابی ساڵی 2014 هێزه‌كانی پارتی به‌بێ به‌رگریكردن لێی كشانه‌وه‌و راده‌ستی تیرۆریستانی داعشیان كرد.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  5 مانگ پێشتر - May 19 2017 4:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.