هەواڵ
بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت
حكومه‌تی به‌ریتانیا ئاماده‌یی خۆی بۆ ئازادكردنی 50 كۆچبه‌ری عیراقی له‌ زیندان ده‌رده‌برێت، به‌و مه‌رجه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش پرۆژه‌ بڕیارێك له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ئاماده‌ ده‌كات.


ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: زیاتر له‌ 104 واژۆم كۆكرده‌وه‌ تا بڕیارێك ده‌ربچێت كه‌ هیچ كه‌سێك به‌زۆر نه‌نێردرێته‌وه‌، ئێستاش نێردراوه‌ بۆ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان تا ڕاپۆرتی له‌باره‌و ئاماده‌ بكه‌ن و دواتر له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ بكرێت به‌بڕیار.

له‌باره‌ی هه‌وڵی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیش، ئه‌مین به‌كر وتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیای ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆچبه‌رو په‌نابه‌ران وه‌رناگرنه‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت 50 هاوڵاتی عیراقی كه‌ ئێستا به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانه‌وه‌ حوكمدراون و له‌زینداندان، ئازاد بكات به‌و مه‌رجه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عیراق".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیش له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌و كاره‌ی به‌ریتانیا دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانه‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكی یاسایی نییه‌".

سه‌باره‌ت به‌نه‌گونجاویی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عیراق له‌فڕۆكه‌خانه‌كان، ئاشكرایكرد، "له‌ڕووی سه‌روه‌ری و ڕه‌مزیه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی دیپۆرتكراوه‌كان ده‌بێته‌ عه‌یبه‌ بۆ عیراق، بۆیه‌ به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران و حكومه‌تیش دوودڵن له‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیاری وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌یان، به‌ڵام له‌ڕووی واقعیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردووه‌ پێویسته‌ ڕێز له‌بۆچوونه‌كه‌ی بگیرێت و ره‌چاوی مافه‌كانی بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمیش، ئه‌مین به‌كر وتی: "به‌دواداچوونی وردمان كردووه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ په‌نابه‌رو كۆچبه‌رێك وه‌رناگرێته‌وه‌، حكومه‌تی عیراقیش له‌دۆخی ئێستادا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ كه‌سێك وه‌ربگرێته‌وه‌".

وڵاتانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریانداوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌ره‌ عیراقییانه‌ دیپۆرت بكه‌نه‌وه‌، كه‌ داوای مافی په‌ناهه‌نده‌ییان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - May 19 2017 5:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.