هەواڵ
هه‌ڵمه‌تێك بۆ چاندنی ١٠٠ هه‌زار نه‌مام راده‌گه‌یه‌نرێت
له‌شاری كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێك بۆ چاندنی 100 هه‌زار نه‌مان راده‌گه‌یه‌نرێت، سه‌رپه‌شتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش داوا له‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ ده‌كات، هاوكاریان بكه‌ن و ئه‌ركی پاراستنی نه‌مانه‌ چێندراوه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرن. 


محه‌مه‌د حه‌بیب، سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینی (هه‌ناسه‌ بده‌)، كه‌ له‌كه‌ركوك راگه‌یاندراوه‌، به‌ SNNی راگه‌یاند:" هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌ ئامانجی زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزاییه‌ له‌شاری كه‌ركوك و بریتییه‌ له‌ چاندنی ١٠٠ هه‌زار نه‌مام له‌ گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و بازاڕو به‌رده‌م دوكان و ماڵه‌كان.

وتیشی: ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ هان بده‌ین نه‌مام چاندن بكه‌ن به‌ كلتورو ساڵانه‌ش ئه‌و چالاكییه‌ بكه‌ین به‌ فێستیڤاڵ.

سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ  ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و نه‌مامانه‌ی له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌ڕوێندرێن، داری به‌ردارن و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ جگه‌ له‌ سه‌وزكردنی شارو ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌وایه‌كی پاك، داهاتی ناوخۆیی شاره‌كه‌ش زیاتر بكه‌ن.


SNN:

هه‌ردی عادل- كه‌ركوك

 مانگ پێشتر - May 19 2017 6:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.