هەواڵ
مامی‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كۆچی‌ دوایی‌ كرد
مامی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌شاری سلێمانی كۆچی دواییكردو سبه‌ینێ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌ ده‌بێت له‌مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال له‌شاری سلێمانی.


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19ی ئایارى 2017، به‌چه‌ند سه‌عاتێك دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، مسته‌فا ئه‌حمه‌د فه‌تاح، برای مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نووسه‌رو رووناكبیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان و مامی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه‌ له‌شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.

جێی ئاماژه‌یه‌، كۆچكردوو به‌شداری كاری سیاسی نه‌بووه‌و له‌و بواره‌دا كاری نه‌كردووه‌.

سبه‌ینێ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له‌مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال له‌سلێمانی، پرسه‌ی ژنانیش هه‌مان رۆژ له‌هۆڵی په‌خشانی موفتی ده‌بێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  5 مانگ پێشتر - May 19 2017 6:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.