هەواڵ
كێشه‌ی خوێندنی كوردی له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستای پسپۆر، خوێندنی كوردی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دوو كۆلێژی زانكۆی به‌غدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵپه‌ساردن ده‌بێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت:" هه‌وڵی دابینكردنی مامۆستای پێویس ده‌ده‌ین و ساڵی داهاتووش بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".


فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی بالاَ له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ڕۆشتنی مامۆستایانی پسپۆڕی بواری كوردی‌ له‌به‌ر خراپی دۆخی ئه‌منی به‌غداو خانه‌نشین بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستای دیكه‌ له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق و هه‌ردوو كۆلێژی په‌روه‌رده‌و زمان له‌زانكۆی به‌غدا، خوێندنی كوردی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

 وتیشی:" داوی سازدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌پرسانی هه‌رێمی كورستان و به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌شه‌كانی زمانی كوردی زانكۆی به‌غداو وه‌زیری خوێندنی بالاَی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاری دابینكردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستا بۆ ئه‌و به‌شانه‌ دراوه‌ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست وانه‌كان بڵینه‌وه‌، تاوه‌كو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می مامۆستا ده‌كرێت".

ئاشكراشیكرد، بڕیار دراوه‌ له‌ساڵی داهاتوه‌وه‌ هه‌ڵپه‌ساردنی خوێندنی كوردی ڕابگرێت و خوێندكاران ده‌توانن له‌به‌شه‌ كوردییه‌كان ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌خوێندن.

سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی كوردی له‌به‌غدا گرفتی كه‌می مامۆستا له‌داهاتوودا فه‌رهاد قادر  ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای هه‌وڵدانێكی زۆر توانراوه‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له‌زانكۆی به‌غدا، له‌داهاتووشدا خوێندكاری ده‌رچوو له‌به‌شی كوردی ده‌توانێت داوای دامه‌زراندن بكات.


SNN:

كاروان مه‌حمود

  3 مانگ پێشتر - May 19 2017 6:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.