هەواڵ
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌ولێر دروستده‌بێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هۆشداریی له‌ زۆربوونی ڕووداوه‌كانی كوشتن و ته‌قه‌كردن له‌و شاره‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌نێت: چه‌كداره‌كانی پارتی هه‌ولێریان داگیركردووه‌و بوونه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ ئاسایشی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.


دلێر حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌SNNی ڕاگه‌یاند:" ڕوداوی ته‌قه‌كردن و كوشتن له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادیكردووه‌و كۆنترۆڵكردنیشی كارێكی ئاسان نییه‌".

ناوبراو چه‌كداره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ڕووداوه‌ مه‌ترسیدارانه‌ وه‌سفكرد، كه‌ به‌رچاوی كونسوڵخانه‌ی ولاَتانی بیانی له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌ به‌داوادچوونی رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن و كوشتن له‌پارێزگای هه‌ولێر، دلێر حسێن وتی :" پارتی له‌ئێستادا هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات سه‌رجه‌م ده‌زگا چاودێرییه‌كانی حكومه‌ت له‌كاربخات، كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌و ده‌زگایانه‌".

ئاشكراشیكرد، له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا ته‌نها دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌و به‌رده‌وام واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان دواده‌خرێت".

له‌ماوه‌ی رابردوودا، چه‌ندین حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن و كوشتن له‌شاری هه‌ولێر تۆماركراون، كه‌ گرنگترینیان تیرۆركردنی به‌رپرسێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو.


SNN:

كاروان مه‌حمود

  3 مانگ پێشتر - May 19 2017 7:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.