هەواڵ
به‌هۆی ره‌شه‌باوه‌ دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌هۆی ره‌شه‌باوه‌ چووپێكی خلیسكان له‌كه‌لار هه‌وای تێدا نامێنێت و ده‌كه‌وێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداو ئه‌وى دیكه‌شیان بریندار بوو، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژاریش رایده‌گه‌یه‌نێت: برینداره‌كه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌.

 

هه‌ڵگورد محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌ SNNی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا سێ مناڵ به‌برینداری‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداو یه‌كێكی‌ تریشیان دوای‌ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

وتیشی: "منداڵی سێیه‌میان برینداره‌و چاره‌سه‌رى بۆكراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی حاڵه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌"

له‌ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ركردندایه‌".

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ش، هه‌ڵگورد محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌و منداڵانه‌ له‌كاتی ڕه‌شه‌باكه‌ی كه‌لار له‌سه‌عات 5:15 ده‌قیقه‌، له‌سه‌ر چوپی یاریكردن و خلیسكان بوون، دوای ئه‌وه‌ی چووپه‌كه‌ هه‌وای تێدا نه‌ماوه‌، منداڵه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌".


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم- كه‌لار

  3 مانگ پێشتر - May 19 2017 7:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.