هەواڵ
سلێمانی ئامادەكارییەكانی دەستپێكرد.. گەنجینە دروستدەكرێت
پارێزگای سلێمانی بڕیاری دروستكردنی ژمارەیەك گەنجینەی خستەبواری جێبجێكردنەوەو سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانیش شوێنی ئەو گەنجینانە ئاشكرادەكات.


لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ 17ی تەمووزی 2017 بۆ هەریەكەك لە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رێكخرابوو، دروستكردنی ژمارەیەك گەنجینە لەسنووری شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند:بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی ژمارەیەك گەنجینە لە سنووری سلێمانی، لەكۆبوونەوەی گەشەپێدانی پیشەسازیی و پارێزگاری سلێمانی بڕیاردرا هەفتەی ئایندە پڕۆژەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاشكراشیكرد: پڕۆژەكە دەكەوێتە سنووری گوندی(ژاڵە)وەو لەهەفتەی داهاتووشدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەوەشی وت"پێشتر دەبوو ئەو پڕۆژەیە لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێبكرایە، بەڵام كێشە بۆ جێبەجێكردنی دروستبوو، ئێستاش پڕۆژەكە لەلایەن شارەوانی و ژووری بازرگانی سلێمانییەوە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی داوای لەپارێزگای سلێمانی كرد، پەلە بكەن لەدروستكردنی ئەو گەنجینانە، بۆئەوەی بازرگانان بتوانن كاڵای زیاتر عەمبار بكەن و خۆیان بۆ ئەگەری داخستنی سنوورەكان ئامادە بكەن.  


SNN:

شادان، ئەركان

  2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 3:42PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.