هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خانەنشین دەكرێت
حزبی سۆسیالیست كورسییەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رادەستی حزبی شیوعی دەكات و نوێنەرەكەی سۆسیالیستیش دەڵێت: بەگوێرەی یاسا دوای وازهێنانم لە ئەندامێتی ئەنجومەن، خانەشین دەكرێم.

فەرهاد تۆفیق، ئەندامی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانیی (سۆسیالست) لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: لە8ی ئەم مانگەوە داواكاری دەستلەكاركێشانەوەم داوەتە سەرۆكایەتی ئەنجومەن، بڕیاریشە رۆژی سێشەممە 18ی تەمموز، دەنگی لەسەر بدرێت، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئێمە كورسییەك لەئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە وەردەگرین و كاندیدیشمان بۆ ئەو مەبەستە دیاریكردووە، كە (مامۆستا ئامانج)ە.

وتیشی:" دوای پەسەندكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەم، مەعروف ئەحمەد كاندیدی حزبی شیوعی لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی نیشتمانیی، دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، ئێستاش نوسراو بۆ كۆمسیۆن كراوە تا پشتگیری ناوبراو بكات كە دووەم دەنگی لیستەكەی بەدەستهێناوە، بۆئەوەی متمانەی پێبدرێت".

بەگوێرەی رێككەوتنی پێشووی نێوان هەردوو حزبی سۆسیالیست و شیوعی، كە خاوەنی كورسییەكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانین، دوو ساڵی یەكەم كورسیەكە بۆ كاندیدی سۆسیالیست دەبێت و دوو ساڵی دووەمیش دەدرێتە كاندیدی شیوعی.

سەبارەت بەئیستحقاقەكانیشی لەدوای وازهێنان لەئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگا، فەرهاد تۆفیق وتی: "تا ئێستا ئەو بابەتە ڕوون نییە، ئایا خانەنشین دەبم یاخود دەگەڕێمەوە سەر كاری پێشووم، كە مامۆستا بووم لەزانكۆی سلێمانی، بەڵام بەگوێرەی یاسا دەبێت خانەنشین بكرێم".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 4:14PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.